٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینكی: پشتیوانی چاكسازین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دیدارێک له‌گه‌ڵ شاره‌زای ڕێكخراوه‌یی و ئێن‌دی‌پی و بواری كارگێڕیی په‌رله‌مانی'ـدا، ڕایگه‌یاند كه‌ پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠/١/٢٠١٥ د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بریزەند نسیکی شارەزای ڕێکخراوەیی و ئێن‌دی‌پی لە بواری کارگێڕی پەرلەمانی، کۆ بوویه‌وه‌.

لە کۆبونەوەکەدا پریزەنتێیشنێک لەبارەی هەیکەلی ئیداری و چۆنیەتیی باشتر ڕێکخستەوەی کاروباری بەشەکان و تواناکانی فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی ئاستیان پێشکەش کرا هاوکات بۆچوونەکانی لەسەر ئەو کۆبونەوە فراوانانە نیشان دا کە ماوەیەکە بە پشتیوانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ تەواوی بەشەکان ئەنجامی داوە.
د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش، پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆی بۆ کارەکانی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند ئێمە زۆر بە جیدی پشتیوانیی هەر هەنگاوێکی چاکسازی دەکەین لە هەرێمی کوردستاندا و ئەم هەنگاوەیشمان تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە ئەنجام داون بۆ ئەوەی لە ڕووی ئیدارییشەوە چاکسازییەکی پێویست بکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار