٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی شنگال: ئاگادارین هەوڵ بۆ دروستكردنی میلیشیا و حەشدی شەعبی هەیە

سەرچاوە: KDP.info
(مەحما خەلیل) قایمقامی شنگال

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال ئاماژە بەوە دەدات، بوونی بارەگای حزبی لە شارەكەدا، بە زیان بۆ ئاشتی و ئارامیی شنگال دەشكێتەوە و، هەر رێكارێكیش بۆ بەرقەراركردنی ئاساییش و ئارامیی شارەكە دەگرنە بەر.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چەند جارێكە بە شێوەی فەرمی ئاگاداری سەرجەم لایەنە حزبییەكانمان كردووەتەوە كە بارەگاكانی خۆیان لەناو شنگال ببنە دەرەوە، چونكە بوونی بارەگای حزبی زیان بە ئارامیی ناوچەكە دەگەیێنێت، كە ناكرێت لە شارۆچكەیەكی گەورەی وەك شنگال لە گەڕەكێكدا دەیان بارەگا و مەكۆی حزبی تێدا بێت، ئەوەی هەیە لە شنگال هێزی پێشمەرگەی كوردستانە و ئەوان بەرگری لە شارەكە دەكەن، هەرچەندە باش ئاگادارین كە هەوڵی جیددی هەیە بۆ دروستكردنی میلیشیا و حەشدی شەعبی لە شارەكەدا، بەڵام رێگا نادەین كەس لەجیاتی هێزی پێشمەرگە لەوێ بڕیار بدات".

(خەلیل) گوتیشی: "ئێستا لە هەندێك ناوچەی شنگال دەست كراوە بە هەڵكەندنی خەندەق و بەردەوام دەبین لە فراوانكردنی سنووری خەندەقەكە، چونكە ئەوە لەلایەن ئێمەوە بڕاوەتەوە كە جارێكی دیكە رێگا بە هیچ هێزێكی تیرۆریستی نادرێت هێرش بكاتە سەر شنگال و خاكەكەی داگیر بكات، بۆیە ئەو خەندەقە لە ڕۆژئاوا و باشووری قەزاكە فراوان دەكرێت و ئامانج لێی پارێزگاریكردنە لە شنگال".

قایمقامی شنگال ئەوەیشی خستە روو كە، چاوەڕوانی هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتین بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دووبارە گەڕاوەنەوەی ژیان بۆ شارەكە.

كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار