٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمال مۆرتكە: شكستی تەواوەتیی داعش دەركەوتووە

سەرچاوە: KDP.info
(جەمال مۆرتكە).

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، داعش هەندێك هێزی خۆی لە ڕەمادییەوە كێشاوەتەوە بۆ میحوەری گوێڕ-مەخموور، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەیە.

(جەمال مۆرتكە) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش لە دوو هەوڵی گەورەیاندا شكستیان بردووە، یەكەم لەو ڕۆژانەی كە هەور و باران بێت پێیان وابوو دەتوانن میحوەری پێشمەرگە تێك بشكێنن، دووەم لەو كاتانەی فڕۆكە بۆردوومانیان ناكات پێشبینییان دەكرد پێشمەرگە تێك بشكێنرێت كە ئەو ڕۆژەی شنگال ئازاد كرا، لە قۆڵی گوێڕەوە هێرشیان هێنا، بۆ ماوەی سێ سەعات شەڕیان كرد و دواجار بە شكستخواردوویی و كوژراوێكی زۆرەوە گەڕانەوە".

(مۆرتكە) گوتیشی: "ئاگادارین تیرۆریستان هەندێك هێزیان لە ڕەمادییەوە كشاندووەتەوە بۆ بەرەی گوێڕ، بەڵام پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و، ئەو بۆشاییانەی پێشتریش لە سەنگەری پێشمەرگەدا هەبوون، ئێستا پڕ كراونەتەوە و هیچ كەموكورتییەك لە سەنگەرەكاندا نەماوە".

فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخموور دەشڵێت، لە سێ هێرشی رابردووی داعشدا، زیاتر لە ٢٠٠ لاشەی كوژراویان جێ ماون و، ئێستایش قۆناغی سەرەتایی شكستی تەواوەتیی داعش دەركەوتووە.


كارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار