٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركیا له‌ میحوه‌ری باشیكەوە هێرشی نه‌كردووه‌، لە خۆڕا گەورەیان کردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی).

باشیك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێ، ھێزەکانی تورکیا لە میحوەرەکەی ئەوانەوە ھیچ ھێرشێکیان نەکردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش و، تەنها ڕەبایەیەکیان لەو میحوەرەدا ھەیە و، ھێزی پێشمەرگە بە درێژایی 50 کم ئەو ناوچەیە دەپارێزێت؛ جا ھەر ھێزێک ھاوکاریمان دەکات، دەستی خۆش بێت.

(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆ داکەوتووە گوایە تورکیا لە میحوەری باشیکەوە ھێرشی کردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش، بەڵام ڕاست نییە، چونکە ھێزەکەیان ئەوەندە نییە هێرش بکەن؛ هەر ڕەبایەیەکن و، ھەندێک چەکی قورسیان پێیە و، جار جار تیرۆریستانی داعشی پێ دەکوتن؛ لە خۆڕا گەورەیان کردووەتەوە."
بەرپرسی میحوەری باشیک گوتیشی، لە شەڕی داعشدا هەر ھێزێک ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە دەکات، دەستی خۆش بێت؛ هەڵبەت ئێمە بۆ شەڕکردن تەنها پشت بە خۆمان دەبەسین.
(حەمید ئەفەندی) ڕوونیشی کردەوە، لەو میحوەرە ھێزی پێشمەرگە بە درێژایی 50 کم ناوچەکەی لە تیرۆریستانی داعش پاراستووە و، ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەیە لە شەڕی داعشدا.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار