"كاتی دهوڵهتی كوردستانه..دهبێ لایهنهكان هاوكاری بارزانی بكهن"

دهۆك-KDP.info- دیندار دۆسكی دهڵێ، دەبێ لایەنەکان کێشە ناوخۆییەکان وەلاوە بنێن، چونکە نابێت ببنە ڕێگر لە بەردەم سەرۆکی هەرێم، بەڵکو دەبێت لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) هاوکار بن بۆ ئەوەی گەلی کورد سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت و بە ئاواتەکانی خۆی بگات و ببێتە دەوڵەت.
(دیندار دۆسکی) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ هەموو لایەنەکان دیار و بەرچاوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدات، هەتا لە سنووری وڵاتان، بە تایبەتی لە عێراق و سووریا، کە وڵاتان پێشبینی دەکەن ئەو دوو وڵاتە وەک خۆیان نەمێنن، ئەوەیش قۆناغێکی هەستیارە بۆ گەلی کورد بۆ ئەوەی بە خەونی خۆیان بکەن و بەرهەمی ئەو خەباتەی کە کردوویانە بەفیڕۆ نەچێت، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناو ماڵی خۆیان ڕێک بخەنەوە، لایەنە سیاسییەکانت یەکدەنگ بن و پشتگیری لە هەنگاوەکانی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی گەلی کورد بە ئاواتەکانی خۆی بگات و کورد ببێتە دەوڵەت، چونکە کێشەی کورد زۆر بەرەو پێشەوە چووە و زۆربەی وڵاتان پشتگیری لە دەوڵەتی کوردی دەکەن."
گوتیشی: ئەوەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ وڵاتان و نوێنەری وڵاتانی جیهان دەکات، بەتایبەتی کۆبوونەوەی هەولێر لەگەڵ نوێنەری وڵاتان هەنگاوێکی پیرۆزە بۆ ئەوەی داواکاری گەلی کورد بەو وڵاتانە ڕابگەینێت، کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد لە ڕێگەی ڕاپرسی چارەنووسی خۆ دیاری بکات.
(دۆسکی) دەیشڵێ: "ڕاستە ناوخۆ کێشەی لێیە، بەڵام دەبێت لایەنەکان کێشە ناوخۆییەکان وەلاوە بنێن؛ نابێت ببنە بەربەستی ڕێی سەرۆکی هەرێمدا، بەڵکو دەبێت لەگەڵ (سەرۆک بارزانی)ـدا هاوکار بن بۆ ئەوەی گەلی کورد سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت و بە ئاواتی خۆی بگات و ببێتە دەوڵەت."
ڕابین شێروانی




