كۆنگرێسمەن ئێد ڕۆیس هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا..ده‌بێ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- جارێكی دی، پرسی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه ڕۆژه‌ڤ و كۆنگرێسمەن (ئێد ڕۆیس) هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا كه پێویسته به‌زووی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ.
به‌رده‌وام په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه هۆشداری به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، كه پێویسته له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا چاوێكی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بێ و تا درەنگ نەبووە هه‌نگاوی پڕچه‌ككردنی بنێ.

ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئێد ڕۆیس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش به‌ده‌ستبهێنن.
ئێد ڕۆیس هه‌روه‌ها ده‌یشڵێ، كوردانی ئیزیدی و هه‌ندێ هۆزی سونه‌یش پێویسته ئه‌مه‌ریكا چه‌كداریان بكات.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی پێگه‌ی سپۆتنیك نیوز، ئه‌و قسانه‌ی ئێد ڕۆیس له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستی پێكردووه كه میلیشیای شیعه پڕچه‌كن و خۆیان خزاندووه‌ته ناوچه سونییه‌كان، بۆیه ئێد ڕۆیس ده‌یه‌وێ سوننه‌كانیش پڕچه‌ك بكرێن تا بتوانن ناوچه‌كەیان بپارێزن.
ئێد ڕۆیس نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ئێران كاریگه‌رییەکی زۆری له عێراقدا هه‌یه و پشتیوانی شیعه‌كانه، جا بۆیه به باشی ده‌زانێ كه ئه‌مه‌ریكایش بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران له عێراقدا كه‌م بكاته‌وه، پێویستیه به‌زووی پێشمه‌رگه و كوردانی ئیزدی و هۆزه‌كانی سوننه پڕچه‌ك بكات.
ئێد ڕۆیس خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كه له په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا و پڕۆژه‌كه‌یش له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆماری و دیموكراته‌كان په‌سه‌ند كراوه و له پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات.
له پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه به ژماره‌ی قوربانیانی هێزی پێشمه‌رگه كراوه كه 8500 قوربانییه به شه‌هید و برینداره‌وه له جیاتی جیهان شه‌ڕیان كردووه و به چه‌كی كۆن و نه‌بوونی چه‌كیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش بووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یشیان به‌ده‌ستهێناوه.
كۆنگرێسمەن ئێد ڕۆیس بۆ مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌ڵێ، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی میلشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه چه‌كی قورسن، كه‌چی ئه‌وه پێشمه‌رگه به جیدی له دژی داعش ده‌جه‌نگێ كه‌چی چه‌كی پێویستیشی له به‌رده‌ستدا نییه.
ئه‌مجاره‌یش ڕۆیس جه‌ختی كرده‌وه كه، پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كه و هه‌م كۆماری هه‌م دیموكراتییش پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ن و ده‌بێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات.
شا‌و كوردی





