٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەرێم کەمال ئاغا: كاتی ڕیفراندۆمه‌

سەرچاوە: KDP.info
هه‌رێم كه‌مال ئاغا.ئه‌رشیڤ

هه‌ولێر--KDP.info هه‌رێمی كه‌مال ئاغا ده‌ڵێ، وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئه‌ورووپایش پشتی هه‌رێم ده‌گرن، جا بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ كه‌ هه‌رێم ئێستا ڕیفراندۆمەکە بکات.

(ھەرێم کەمال ئاغا) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانبە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕیفراندۆم مافی ھەموو گەلێکە؛ جا ھەرێمی کوردستانیش ئێستا ڕیفراندۆمەکەی بکات کارێکی باشە؛ ئەوەی ناوچەکە بزانن ھەرێم چی دەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو ڕیفراندۆمە بکرێت، پێویستە ناوماڵی کوردی ڕێک بخرێت و کورد یەکگرتوو بێت و بە شێوەیەکی بێوەی و رێکوپێک ڕیفراندۆمەکە بکرێت و ھەموو دنیاشی لێ ئاگادار بکرێتەوە، بۆیە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ قۆناغێکی گونجاو،لەبەر ئەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەقۆناغێکی گۆڕانکاری سیاسی و جوگرافیدایە، بۆیە کورد دەتوانی سوودبەخش بێت لەو گۆڕانکارییەدا."
(ھەرێم کەمال ئاغا) گوتیشی، دژمنانی کورد لاواز بوونە لە ناوچەکە، بۆیە ئەو ڕێگرییەی پێشتر لە ڕێی نەتەوەی کورد، ھەبوونە ئێستا ئەوەش نەماوە و لا براوە، بۆیە پێویستە خۆمان ڕێک بخەین و، ئەگەرەکانیش لە بەرژوەندیی ئێمەدایە.
ئەو سەرکردە یەکێتییە ڕوونیشی کردەوە، کاتی ڕیفراندۆمە و مافێکی سروشتی خۆشمانە، چونکە وڵاتانی عەرەب و بیانییش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە کە کورد بگاتە مافی خۆی، لەبەر ئەوەی ھەمووان ئەوە دەزانن کە کورد تاکە ھێزە ڕۆڵێکی سەرەکی ھەیە لە شەڕی داعشدا و، شان بە شانی ھاوپەیمانان دەجەنگن.
(ھەرێم کەمال ئاغا) گوتیشی، وڵاتان، ٣٠ کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی، زیاتریشیان لە هەرێمد هەیە و، ئەوە پشتگیرییە بۆ ھەرێمی کوردستان و، ئەوەش له‌رێگه‌ی سەرۆکایەتییه‌كانی ھەرێم كراوه‌ و، ئه‌مه‌یش هانده‌رێك ده‌بێ كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و كونسووڵ و نوێنه‌رایه‌تییانه‌وه‌ زیاتر پشتگیری هه‌رێم بكرێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار