بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: "ئێمه‌یش ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێ"

هه‌ولێر-KDP.info- شوان قه‌ڵادزه‌یی ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێ و نامه‌نه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست بچێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا قۆناخی چاكسازی زۆر گرینگه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت.
شوان قەڵادزەیی سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "قۆناغی ڕاگەیاندنی چاکسازی لە کوردستان گرینگە، چونکە خەڵک سەبری نەماوە؛ لەم لاوە قەیرانی داراییە، لەو لاوە داعشمان تێ بەربووە؛ بۆیە گرینگە قۆناخی ڕاگەیاندنی چاکسازی لە حکوومەت فراوان بکرێت و سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە و دەبێت سەرجەم بڕیارەکانی چاکسای بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە."
ده‌یشڵێ: "ئێمە هەموومان بە حزبەکان و خەڵکیشەوە پشتگیری لە چاکسازی دەکەین لەگەڵ ئەوەیشداین کە دۆخی ناوخۆی کوردستان ئاسایی بکرێتەوە تا پشگیری جەماوەر و هێزە سیاسییەکان لەسەر ئه‌م جۆرە بڕیارانە زیاتر بکرێت".
گوتیشی: "ئێمەیش دەوڵەتی کوردیمان دەوێ هەنگاوی گەورەمان دەوێ و نامانەوێت ئەو دۆخه‌ی هەمانە لەدەستمان دەرچێ، بۆیە دەبێت بە هەموومانەوە پشتی یه‌كتر بگرین."
کارزان سەباح




