رووسیا 135 منداڵی لە سووریادا كوشتووە

سووریا-KDP.info- به گوێرهی ئەو ئامارەی كه له توركیاوه دهست خراوه، ڕووسیا لهوهتهی بۆردومانی سووریا دهكات 135 منداڵی كوشتووه.
ماوەی 100 ڕۆژ دەبێت ڕووسیا بە فڕۆکەی جەنگی سووریا بۆردومان دەکات، بهگوێرهی ئهو زانیارییانهی كه لهمێدیای توركیادا خراوهنهته ڕوو، تائێستا 135 منداڵ، 115 ئافرەت، 1730 کەسی دی لە سووریا بەو هۆیەوە کوژراون. هەروەها جگە لەوەی خەڵکی لاشەڕ (سڤیل) بوەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا، لە هەمان کاتدا چەندین شوێنیشی وێران کردوە وەکو 29 نەخۆشخانە و بە دەیان قوتابخانە و مزگەوتیشی لەگەڵ زەویدا تەخت کردووە.
لە ماوەی ئەو 100 ڕۆژەدا ڕووسیا 12هەزار جار سووریای بۆردومان کردووە، کە لەو ڕێژەیش زۆرترین قوربانی خەڵکی لاشەڕ بووە.
ڕووسیا گوایە بۆ لێدانی گروپە تیرۆریستییەکەی داعش لە سووریا دەدات، بەڵام 94%ی بۆردومانەکەی خەڵکی ئاسایی و سوپای ئازادی سووریای کردووەتە ئامانج و، 6%ی بۆردومانەکەی بۆ لێدانی داعش بووە.
تەنیا لە لازقیە و حەلەب و حەما و حومسدا 500هەزار خەڵک، لەبەر بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا ئاوارە بوونە و، ڕوویان لە خاکی تورکیا و شام کردووە.
کارزان گلی




