داودئۆغلو بەسەرهاتێك دهگێڕێتهوه

ئانكارا-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودۆغلو) لە گوتارێکدا لە شاری (ئافیونکەراهسەر) لە تورکیا، بهسهرهاتێكی گێڕایهوه.
ئهحمهد داودئۆغلو سهرۆكوهزیرانی توركیا نموونەی پیاوێکی سووری دەهێنێتەوە کاتێک ڕووبەرووی بصوەتەوە. ئەو دەڵێت پیاوە سورییەکە پێی گوتوە ئەی سەرۆک ئێمە چۆن ئێوە لە بیر دەکەین، حەفتەی ڕابردوو هاوسەرەکەم کە دووگیان بوو ژان گرتی، کاتێک بردمە نەخۆشخانە دینارێکم لە گیرفاندا نەبوو و، ترسام گوتم ئێستا دەبێت داوای چەند پارەم لێ بکەن. کاتێک پزیشکەکەکە هاتە لام گوتی کوڕێکت بوو، منیش لە خۆشیان شاگەشکە بووم، بەڵام هەر بیرم لای پارەی نەخۆشخانەکە بوو، کاتێک ویستم خێزانەکەم ببەمەوە ماڵەوە و، گوتم چەندی کرد؟ وتیان ئێوە ئاوارەن و لەسەر سەری خۆمانتان دادەنێین و بڕۆن دەوڵەت پارەکەی دەدات. ئەی سەرۆک! چۆن ئەو پیاوەتییەی تورکیا لەبیر دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە هەدەپە گرت، بەوەی بوە بە وتەبێژی پەکەکە و، بە ئاشکرا پشتگیرییان لێ دەکەن. ئەو هەڕەشەی کرد گوتی ئەگەر هەروا بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی پەکەکە کاتی خۆی دێ باجەکەی بدەن.
داودئۆغلو ئاماژەی دا کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە تا ئەوکاتەی خەندەقەکان دادەخەن.
هەروەها مزگێنییەکیشی دایە خەڵکی تورکیا و، گوتی لە ئەمساڵەوە ئیدی هاووڵاتیانی تورکیا دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە ناو خاکی ئەورووپا.
کارزان گلی




