٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی لە ئەنجامدانی چاکسازی سەرکەوتوو نەبووە

سەرچاوە: KDP.info
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی)

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ھیچ داواکارییەکی خۆپیشاندەرانی جێبەجێ نەکردووە و، لە ئەنجامدانی چاکسازییش سەرکەوتوو نەبووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوەی چوار مانگ دەبێت کە بە نیازە چاکسازی بکات و داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکردووە و ھیچ چاکسازییەکیشی نەکردووە.

(سلێڤانەیی) گوتیشی، داواکاریی خۆپیشاندەران ئەوەبوو کە گەندەڵی بنبڕ بکات و گەندەڵکاران راپێچی دادگا بکات؛ ئەوانەی پارەیان دزیوە و بردوویانە بۆ دەرەوەی وڵات پارەکە بگەڕێننەوە، بەڵام ئەمانە نەکراون، تەنھا ھەندێک لە فەرمانبەران دەستگیر کراون.

ئەوپەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، چاکسازیی (عەبادی) تەنھا کەمکردنەوەی٤٥%ـی مووچەی ھەرسێ سەرۆکایەتی و لادانی جێگرەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بووە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک داواکاریی خۆپیشاندەران نەبووە و، بە چاکسازییش حیساب ناکرێت.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) راشیگەیاند، کورد چاوەڕێی ئەوەبوو کە (مالیکی) لادرا و( عەبادی) ھاتە سەر حوکم بەشەبودجەی ھەرێم رەوانە دەکاتەوە، بەڵام ساڵونیوێک دەرباز بوو تاوەکو ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی لەوشێوەی نەناوە و بە نیازیش نییە ھیچ بڕەپارەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات کە مافێکی دەستووری و یاسایی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

جەختیشی، کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پرۆسەی چاکسازی لە عێراق سەرکەوتوو نەبوو.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار