٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قووڵکردنەوەیان ململانێی وڵاتانی هەرێمی لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی).

بەغدا-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق گرژییەکانی وڵاتانی هەرێمیی بە جێی داخ وەسف دەکات و دەڵێ، قووڵکردنەوەیان لە بەرژەوەندیی کەس نییە، بەڵام عێراق مافی خۆیەتی بە لەداردانی زانایەکی سعوودیایی شی'ەمەزهەب ناڕەزایەتی دەرببڕێت.


(حەیدەر عەبادی) کە لەمیانەی ئاهەنگی وەزارەتی نێوخۆی وڵاتەکەیدا بە بۆنەی ٩٤چوارساڵەی دامەزراندنی پۆلیسەوە لە بەغدا قسەی کرد، گوتیشی، "گرژیی وڵاتانی هەرێمی جێی داخە و، عێراقیش نایەوێ ببێ بە بەشێک لەو ململانێیە."

(عەبادی) ئاماژەیشی دا کە، راستەوخۆ داوامان لە تورکیا کردووە رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و  هێزەکانی بکێشێتەوە، ئەگەر دەخوازن هاوکاریی عێراق بکەن، ئەوا دەتوانن بە چەک و پێداویستیی سەربازی هاوکارمان بن، بەڵام ئێمە رێگە بە بوونی سەربازی هیچ وڵاتێک نادەین لە سەر خاکەکەمان.

(عەبادی) هەروەها گوتی، عێراق لەگەڵ دوژمنێکی تیرۆریستدا بەرەوڕووە و، هەر گرژیێکی هەرێمی بە واتای  خەمساردییە بەرانبەر بە تیرۆر.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتیشی "ئەمساڵ ساڵی لەناوبردنی داعشە لە عێراقدا و، داعش جگە لە مووسڵ گەورەشاریکی دیکەی ەب دەستەوە نەماوە، پشتیوان بەخوا لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرەوە شاری مووسڵ بە ڕێ دەکەوین و لە دەست تیرۆرسیتانی داعش رزگاری دەکەین".
 

هەواڵی پەیوەندیدار