ئەبوكاروان: دەبێ لە پێناو ڕیفراندۆمدا ڕیزەكانمان یەك بخەینەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرسی دیاریكردنی چارەنووس، پرسێكی گرینگە بۆ گەلی كورد، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەكان كێشە ناوخۆییەكان وەلاوە بنێن، چونکە ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانە پشتگیری لە ریفراندۆم بكەن.
(ئەبوكاروان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرسی سەربەخۆیی و دیاریكردنی مافی چارەنووس، مافی هەموو میللەتانە، گەلی كوردیش حەقی خۆیەتی باسی ئەو بابەت بكات و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات، ناشبێت ئەو پرسە پێوەست بكرێت بە هیچ هۆكارێكەوە و، دەبێت لە هەموو كاتێكدا باس لەو پرسە چارەنووسسازە بكەین و بە مافی خۆمانی بزانین".
گوتیشی: "پرسی دیاریكردنی مافی چارەنووس، پرسێكی گرینگە بۆ گەلی كورد، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەكان هەموو كێشە ناوخۆییەكان وەلاوە بنێن، پێكەوە گفتوگۆ بكەن و ریزەكانمان یەك بخەینەوە و یەكهەڵوێست بین، بۆ ئەوەی كاری جیددی لەسەر ئەو پرسە بكەین، ئەركی سەرشانی هەموو تاكێك و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانیشە پشتگیری لە ریفراندۆم بكەن".
رابین شێروانی




