٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شادەماری مووسڵ بە دەست پێشمەرگەوەیە

سەرچاوە: KDP.info
پێشمەرگە لە ەبنداوی مووسڵ. ئەرشیڤ

مووسڵ-KDP.info- سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان رێگای سەرەكیی سووریا - عێراقی لە داعش بڕیوە، بۆیە هێرشەكانیان بۆ سەر پێشمەرگە چڕ كردووەتەوە.

فەریق (جەمال محەممەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "پێمەرگە شادەماری مووسڵی بە دەستەوەیە، بە تایبەتی بەرزاییەكانی شنگال و رێگای سەرەكیی نێوان سووریا - عێراق كە پێشتر بەو رێگایانەوە داعش هاوكاریی لە سووریاوە وەردەگرت".

گوتیشی: "خاڵی سەرەكیی بەهێزیی پێشمەرگە لە پارێزگای مووسڵ، بڕینی جووڵەی داعشە بە هەر ئاڕاستەیەكی باكووری ئەو پارێزگایە، لە باشووریش حەقە سوپای عێراق هەنگاو بنێت و كار بۆ ئازادكردنەوەی شارەكە بكات، چونكە مانەوەی داعش لە ناوچەكەدا، ئەوەندەی دیكە مەترسی بۆ سەر عێراق دروست دەكات، تیرۆریستانیش هیی ئەوە نین چاوپۆشییان لێ بكرێت".

فەریق (جەمال) ئەوەیشی خستە روو: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە و، رێگا نادرێت لە هیچ میحوەرێك داعش هێرش بكات و محیوەرێك تێك بشكێنێت، چونكە شكاندی محیوەر تەنیا خەیاڵە".

هەواڵی پەیوەندیدار