٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پارەوە هیچ گەنجێك نەچووەتە ناو داعشەوە.. 150 گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
(مەریوان نەقشبەندی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف.

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف، ئاماژە بە ژمارەی هاتنەوەی گەنجانی كورد لەناو داعش دەكات و دەڵێت: "چوون بۆ ناو داعش نەماوە و 150 كەسیش گەڕاونەتەوە".

(مەریوان نەقشبەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموركراتی كوردستانی راگەیاند: "لە شەش مانگی ساڵی پارەوە هیچ گەنجێك لە هەرێمی كوردستانەوە نەچووەتە ناو داعشەوە، بگرە ١٥٠ گەنج بە شێوەی جۆرا وجۆر گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و تا ئێستایش ئەو گەنجانە لە ژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەدان".

(نەقشبەندی) گوتیشی: "هۆكاری نەچوونی گەنجان بۆ ناو داعش، پەیوەندی بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و لادانی مامۆستایانی ئایینیی توندڕۆ لە مزگەوتەكان و واقیعی بەهێزیی پێشمەرگەیە كە هەندێك پێیان وابوو بەرانبەر بە داعش خۆیان ناگرن، لە هەمان كاتدا هۆشیاریی دەستگا ئەمنییەكان لە ئاستی تۆڕی كۆمەڵایەتی و نەهێشتن و سانسۆركردنی ئەو پەیوەندیانە، كاریگەریی خۆیان هەیە".

بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت، بەشێكی زۆری ئەو گەنجە كوردانەی دەچوونە ناو داعش، یان كوژراون یانیش تیرۆریستان خۆیان كوشتویانن.


كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار