شه‌هید بوونى 2 برا وه‌كو هه‌واڵێكی به ئازار له میدیاكانی توركیا بڵاوكرایه‌وه

جه‌زیره-KDP.info- له جه‌زیره‌ی سه‌ر به شاری شرنا‌خ 2 برا به یه‌كه‌وه شه‌هید ده‌كرێن و، تاوه‌كو ئێستایش نازانرێت كه به ده‌ستی كام لایه‌ن شه‌هید كراون، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌له‌سه‌ر شه‌هیدبوونیان ده‌ستی پێكردوه.
ماوه‌ی 25 رۆژ ده‌بێت یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له جه‌زیره و سلۆپی و شرنا‌خ بوونی هه‌یه و، شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیایش سه‌ختتر بوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆیش هه‌واڵێكی ناخۆش له جه‌زیره‌وه هات، به‌وه‌ی 2 برا به یه‌كه‌وه شه‌هید بوونه.
(نیدار سومه‌ر) كه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و خه‌ڵكی جه‌زیره‌یه، كاتێك له ماڵه‌وه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه گولله‌یه‌كی به‌ر كه‌وتوه و، به سه‌ختی بریندار بوه. برا گه‌وره‌كه‌یشی به ناوی (خالیس سومه‌ری) ته‌مه‌ن 45 ساڵان بۆ لای برایه‌كه‌ی رایكردوه، به‌ڵام گولله‌یه‌ك به‌ر ئه‌ویش ده‌كه‌وێت و، به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
كاتێك هه‌ردوو برا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ده‌به‌ن، به داخه‌وه له رێگه هه‌ردوكیان شه‌هید ده‌بن. حكوومه‌تی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له شه‌هیدبوونی ئه‌و 2 برایه ده‌ست پێكرد، به‌ڵام په‌كه‌كه رایگه‌یاندوه كه ئه‌وان به ده‌ستی پۆلیسی توركیا كوژران و، په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گولله‌ی پێوه نه‌ناون.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش وه‌كو هه‌واڵێكی زۆر به ئازار له میدیاكانی توركیا بڵاوكرایه‌وه.
كارزان گلی




