٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە گورزێکی کوشندەى لەداعش وەشاندووە

سەرچاوە: KDP.info
(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیک

باشیک-KDP.info-  (حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیک رایگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش خۆیان لەسەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان له‌ میحوەری باشیک نزیک کردەوە، بەڵام پێشمه‌رگه‌كان بەتووندی روبەڕوویان بوونەوە و گورزێکی کوشندەشیان لێوەشاندن و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوشتن.

(حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تیرۆرستانی داعش لەمیحوەری باشیک خۆیان لەسەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیککردەوە و بەنیازبوون ھێرش بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەھاوکاری فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان روبەڕوویان بوونەوە و پیلانەکەیان پوچەڵ کردەوە و گورزێکی کوشندەیان لێوەشاندن.

(ئەفەندی) گوتیشی:  لەئه‌نجامى بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان و هاتنه‌ده‌ستى ھێزی پێشمەرگە لێیان  ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و برینداربوون.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار