وه‌ستاندنى شه‌ر له توركیا پێویستى به كه‌سی سێیه‌مه

توركیا-KDP.info- له ماوه‌ی 5 مانگی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیادا ، 400 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و شه‌هیدبوونه و 200 هه‌زار خانه‌واده‌ش ئاواره‌بوون، هاووڵاتیانی توركیاش هه‌موو ئومێدیكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بێت و ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه به‌رباس، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌ن شه‌ڕه‌كه‌یان توندتر كردوه‌ته‌وه.
له دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانه‌وه، حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه شه‌ڕێكی سه‌ختیان له باكوور ده‌ست پێكردوه و له ماوه‌ی 5 مانگی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركدا له باكوور، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه 200 هه‌زار خانه‌واده ئاواره‌بوون، زیاتر له 80 هه‌زار قوتابیش له خوێندنی ئه‌مساڵ بێبه‌ش بوونه. ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕ چه‌ند كه‌سن، به‌ڵام به گوێره‌ی گوته‌ی میدیاكان له ده‌وروبه‌ری 400 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و شه‌هیدبوونه.
به سه‌دان خانووی هاووڵاتیان وێران بوونه‌وه و، هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی لێییه كار و كه‌سابه‌ت راوه‌ستاوه و، هه‌موو دوكانه‌كان داخراون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د زۆربه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌كان وێران بوونه.
هاووڵاتیانی توركیا هه‌موو ئومێدیكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بێت و، ئیدی ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه به‌رباس، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌ن شه‌ڕه‌كه‌یان توندتر كردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) له وته‌یه‌كیدا له ئه‌نكه‌را كه بۆ موختاره‌كانی ئه‌نجامدا، به ئاشكرا گوتی، شه‌ڕی ئه‌وان وه‌ستانی نییه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیا وه‌ده‌رده‌نێن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه.
له لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) له وته‌یه‌كیدا بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارته‌كه‌ی له ئه‌نكه‌را، گوتی ئه‌گه‌ر لێمان بپرسن كه‌ی شه‌ڕ راده‌وه‌ستێت، ده‌ڵێم تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو خه‌نده‌قانی باكوور داده‌خه‌ین و، هه‌موو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یش له خاكی توركیا وه‌ده‌ر ده‌نێین.
له دیمانه‌یه‌كیشیدا بۆ ئاژانسی فورات (جه‌میل بایك) له باره‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا به ئاشكرا گوتی كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ڵن خه‌نده‌قه‌كان دابخرێت و، چه‌ندین چه‌كداریان هه‌یه كه خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ په‌كه‌كه و، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وانیش ده‌هێننه‌وه ناو شار.
كه‌واته هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك نییه‌تی راگرتنی شه‌ڕیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕه خه‌ڵكی هه‌ژاره، چونكه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاواره‌بوون ژیانیان له‌وپه‌ڕی نه‌هامه‌تییه، ئه‌وانه‌یشی باری ئابوورییان باشه به‌ره‌و ئیسته‌نبۆڵ كۆچیان كردوه.
ئه‌گه‌رچی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ببنه نێواندگێڕی له نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌ت هه‌ده‌په‌ی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی هاوكارێكی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌یه.
تاكه رێگه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستێنرێت، هێنانی كه‌سی سێیه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا، واته هێنانی لایه‌نێكی جیدی له ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌كو كه‌سی سێیه‌م و ناوه‌ندگێری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه بگێڕێت. به گوێره‌ی زانیارى میدیاكانى توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له هه‌وڵی جیدی دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێك به‌و ئاگره‌ى باكووردا بكات، به‌ڵام جگه له (بارزانی) كه زۆرێك له میدیا توركییه‌كان باسیان لێوه كردوه، ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێت ببێت به ناوه‌ندگێڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا.
راپۆرتی كارزان گلی




