300 مه‌سیحی دیكه ئاماده‌ن بێنه ڕیز پێشمه‌رگه

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری حزبی دیموكراتی بێتنههرهین ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 300 مه‌سیحی ساڵێكه له تلسقۆف له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ده‌ستبه‌كار بوونه، 300ی دیكه‌یش ئاماده‌ن بێنه ڕیز پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه.
(ڕۆمیۆ هه‌كاری) سكرتێری حزبی دیموكراتی بێتنههرهین وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: " تا ئێستا یه‌ك فه‌وج بۆ مه‌سیحییه‌كان له ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست كراوه به ناوی هێزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و، له تلسقۆف ده‌ستبه‌كار بوونه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بێت و نزیكه‌ی 300 كه‌سی تریشمان ناردووە بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه بیانکەن به فه‌وجێكی دیكه؛ وه‌زاره‌تیش ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوه، هیوادارین ئەساڵه ئه‌وانیش دابمه‌زرێن و بچنه به‌ره‌ی شه‌ڕ و پارێزگاری له مه‌سیحییه‌كان بكه‌ن."
(هه‌كاری) گوتیشی:" هێزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و فه‌رمی و یاسایی دروست كراوه و به چه‌ند چینێک مه‌شقیان ته‌واو كردووه و نێردراون بۆ شاروچكه‌ی تلسقۆف له جه‌رگه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا؛ چونكه ئه‌و هێزه به ناوی ده‌شتی نه‌ینه‌وا دروست كراوه و ئهركهکەیان ئەوەیە لەگه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ئێمه و، ئەو شار و شارۆچكانەی خه‌ڵکی ئێمه‌ی تێدا دەژیا؛ دواییش پاراستنی مڵك و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گرنه ئه‌ستۆ."
نه‌شوان به‌رزنجی




