پاش ھێزەکانی ئاسایش، مووچەی ماموستایان دابەش دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتغی ماموستایانی کوردستان دهڵێ، بڕیارە لە دوای ھێزەکانی ئاسایش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابهش بکرێت.
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە دوای ئەوەی مووچە دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، ڕهنگه كۆتایی حەفتەی دابێ یان سهرهتای حهفتهی پاشتر، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان گوتیشی، ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەردەوامیش جهختمان له پێویستی دانی مووچه به مامۆستایان كردووهتهوه.
بڵند ئیبراھیم




