"پارێزه‌ره‌كه به كارێكی خۆكردانه گیانی سپاردووه"

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت كه ده‌ستخۆشی لە ئاساییش و پۆلیس دەکەن كه زوو لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوی مه‌رگی ناز سلێمان یه‌عقووبی كرد كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه به كارێكی خۆكردانه گیانی سپاردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوەکەی سه‌ندیكای پارێزه‌ران:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پرسی پارێزه‌ری جوانه‌مه‌رگ ناز سلێمان یه‌عقووبی، بووه ڕۆژه‌ڤی ڕاگه‌یاندنه‌كان و باسێكی گشتی و ئێمه له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانه‌وه، له سۆنگه‌ی به‌رگریكردن له پارێزه‌ران، له‌و باره‌یه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی ماڵباته‌كه‌ی، به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركرد و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، كه هه‌رچی زووتره لێكۆڵینه‌وه له مه‌رگی خاتوو ناز بكه‌ن.
به سوپاسه‌وه ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، زۆر شێلگیرانە و دڵسۆزانه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه كرد و ئه‌نجامه‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی و ڕاگه‌یاندن ئاشكرا كرد و، ده‌رده‌كه‌وێت و ڤیدیۆیه‌كیشیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه كوشتن و خنكاندن نه‌بووه و به‌ڵكو به‌داخه‌وه، كارێكی خۆكردانه بووه له‌لایه‌ن جوانه‌مه‌رگه‌وه، كه ڕاپۆرتی پزیشكی دادیش له‌و باره‌یه‌وه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه. هیوادارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن، له گوناهی خۆش بێت.
ئێمه ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌مان به ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌زانین كه بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رده‌م له ئه‌رك و شه‌ونخوونیدان. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی جوانه‌مه‌رگ داوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونمان لێ كردن.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش له ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و هۆكاره‌كانی، دادگا و پۆلیس و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، كاری خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
سوپاسی گشت پارێزه‌ران و ئه‌و لایه‌ن و ڕاگه‌یاندنانه‌ش ده‌كه‌ین، كه له سۆنگه‌ی دڵسۆزییان بۆ ئاشكراکردنی چاره‌نووسی مردنی خاتوو ناز (خوا لێی خۆش بێت)، پشتگیری و هاوخه‌مییان نیشان داوه.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
پێنجشه‌ممه 2016/1/7




