٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق به ‌ته‌واوه‌تی عه‌ره‌به‌.. سوپاسالار ناده‌نه‌وه‌ به‌ كورد

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- ئێستا کەسێک بە وەکالەت پۆستی سوپاسالاری عێراق بەڕێوە دەبات و ئاماده‌ نین كه‌ کاندیدی کورد لە شوێنی ئەو دیاری بکرێ.

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی کاندیدێکی کورد لە شوێنی (بابەکر زێباری) سوپاساڵای پێشووی عێراق دیاری بکەن، بەڵام سەرۆکوەزیران ئامادە نییە و ئێستا کەسێکی خۆی بە وەکالەت داناوە، ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات و، ھەموو دەستەڵاتێکی ھەیە و، خەریکی ئەوەیە کە جێگرێکیش بۆ خۆی دیاری بکات و پۆستێکی بە فەرماندەی پێشووی ھێزی دیجلەش داوە (عەبدولئەمیر زەیدی)، جا ئەو پۆستە لەدەست کورد نەماوە."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، کورد کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە دیاری کردووە و ناوەکەشی پێشکەش کردووە، بەڵام سەرۆکوەزیران ئامادە نییە فەرمانی بۆ دەربکات، ئێستا سوننە و شیعە کێبڕکێ دەکەن، بۆ ئەوەی کەسێکی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن و بیکەنە سوپاساڵاری عێراق.

(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا سووپای عێراق بووە بە سوپایەکی عەرەبانی و هەر چەند ئەفسەرێکی کوردی تێدا ماوە، بۆیە باشترە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ئەفسەرانەش بکێشتەوە و لە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەدا سوود لە توانستیان وەربگرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار