٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لوولەی غازی سرووشتی له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ڕانه‌كێشراوه‌"

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەینێت، ھیچ باسێک نییە بۆ ڕاکێشانی بۆری غاز لەکەرکووک بۆ دەرەوە و ئێمەش لە ھەوڵێکی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراوینەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاکێشانی لوولەی غاز لە کەرکووکەوە بۆ دەرەوە دەستی پێکردووە، ئەم ھەواڵەش لە زاری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (نەجات حەسەن)ـەوە بڵاو کراوەتەوە.

لەمبارەیەوە ئەندامی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (فوئاد حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من بەدواداچوونم بۆ ئەو پرسە کردووە و، لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکووریشدا قسەم کردووە و باسیان لەوە کرد کە ھیچ ھەوڵێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە"، (نەجات حوسێن) ده‌یشڵێ، کە من باسم لە دەستپێکردنی ڕاکێشانی لوولەی غاز نەکردووە و، تەنھا گوتوومە کە لە ھەر 150 مەتر سێجا غاز، دوو دۆلار بۆ ئەو پارێزگایەیە کە غازی لێ ھەناردە دەکرێت، ئەگین تاوەکو ئێستا ئێمە وەکو ئەنجومەن ئاگادار نین کە ھەوڵی لەو جۆرە ھەبێت و، لوولەی غازلە کەرکووک بۆ دەرەوە ڕابکێشرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار