٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵوێستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربارەی كێشەكانی نێوان ئێران و سعوودیا

سەرچاوە: KDP.info
(فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەڵوێستی فەرمیی ھەرێمی لە بارەی كێشەكانی نێوان ئێران و سعوودیاوە راگەیاند، کە نابێت بە بەشێك لە كێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە بە ھیچ شێوەیەك نابین بە بەشێك لەو كێشەیەی کە لە نێوان ئێران و سعوودیا ھەیە، گیروگرفتی زۆر لە ناوچەكەدا ھەن و پێویستە بە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیی پرسەكان چارەسەر بكرێن".


(فەلاح مستەفا) گوتیشی: "ھیواخوازین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بتوانێ رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئەوەی ئەو كێشانە زیاتر تەشەنە نەكەن و بگەنە چارەسەرێك".


ئەم ھەڵوێستەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دوای ئەوەیە کە ھەندێك لە وڵاتانی عەرەبیی هاوشێوەی سعوودیا پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیان لەگەڵ ئێران بچڕاند و پشتگیریی خۆیان بۆ ریاز دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار