جۆزێف داول: ئەورووپا دەبێ لەگەڵ کوردستاندا پێوەندییەکانی بەهێزتر و هاوکارییەکانی زیاتر بکا

هەولێر-KDP.info- گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى له په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، داوا ده‌كات، هاوكاریى دارایی و سیاسیى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
(دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی رایگه‌یاند: پارتى گه‌لى ئه‌ورووپا داوا ده‌كات هاوكاریى دارایی و سیاسی و سه‌ربازیى پته‌وى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پارتى گه‌لى ئه‌ورووپا گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین پارتى سیاسییه و له ئاستى ئه‌ورووپا كه 78 پارتى كریستیان له 39 وڵاتى ئه‌ورووپایی له‌خۆ ده‌گرێت. له ئاستى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى ئه‌ورووپا و 14 كۆمیسۆنه‌رى ئه‌ورووپا له‌و پارتیه‌ن، له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپادا 221 ئه‌ندامى هه‌یه بەمەیش دەبێتە گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی.
ئاماژه به دواوتاری (جۆزێف داول) سه‌رۆكى پارتى گه‌لى ئه‌ورووپا، (ئاژگه‌یی) دەڵێت، ئه‌وه‌ى (جۆزێف داول) ده‌یڵێت، تەنیا ڕای خۆی نییە و بۆچوونى پارته‌كه‌یشیه‌تى، چونکە کاتێک له به‌شێكى وتاره‌كه‌یدا جەختی كردووەته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ساڵى تازه‌وه، به‌تایبه‌ت دواى رووداوه‌كانى پاریس، هه‌وڵه‌كان كاریگه‌رتر و كاراتر بن به‌وه‌ى كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌هێزتر بكات و، هاوكاریى سیاسى و دارایی و سه‌ربازییش پیشكه‌ش به كوردستان و ئۆردن بكرێت، بایەخ و کاریگەریی خۆی هەیە و دەیشبێ.
كه‌نعان به‌هادین




