٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‌حەفتەی دابێ پارەی خۆراک دابەش دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر دەڵێ، پارەی قەربووی خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان گەیشتووە و حەفتەی دابێ دابەش دەکرێت.

بەرێوبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر (دارا دزەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئێستا لیستی ناوەکان لەگەڵ چەکەکان بەروارد دەکرێت و وردبینی دەکرێت؛ حەفتەی دابێ بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێ.

بەرێوبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر گوتیشی، بڕی پارەکە ٢٩ملیار و٨٠ملیۆن دینارە، کە ھەر ھاووڵاتیەک ١٨ھەزار دیناری پێدەدرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار