پێشه‌نگبوون بۆ ده‌وڵه‌ت

یوونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ
دوای ئەوەی لە ئەپریلی 2003ـدا ڕژێمی بەعس ڕووخا و سیستەمێكی نوێ لە حوكمڕانیدا هاته كایه‌وه، داخوازییه‌كانی كورد فراوانتر بوو! هەرچەندە سەرەتا وەك خۆی بە فیدڕاڵی مایەوە، بەڵام داواكاریی سەربەخۆیی بۆ كوردستان زیاتر فراوانتر بوو، بەتایبەتی لەلایەن پارتی دیمۆكراتی كوردستان و خودی سەرۆك مەسعوود بارزانییه‌وه كه لە بۆنە فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کاندا بە ڕاشكاوی و بە ئاشكرا پرسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستانیان خستووه‌ته ڕوو. ئەگەر زیاتر بۆ نەوەتەكانی سەدەی بیستەمیش بگه‌ڕێینه‌وه، دەبینین پارتی دیمۆكراتی كوردستان له‌سه‌ر زاری بارزانییه‌وه هەمیشە وەك بەرپرسیاریەتێكی مۆڕاڵی مێژوویی بەرانبەر گەل و نیشتیمان، پێشڕەو بووە بۆ ورژاندنی پرسی بە دەوڵەتبوون.
سەرۆك مەسعوود بارزانی هەمیشە و بە ڕاشكاوانە باسی لە دەوڵەتی كوردستان كردووە و لە سەخترین كاتدا پێشنیازی ئەوەی خستووه‌تە ڕوو، كە دەبێ كورد بگاتە مافەكانی خۆی، لە وەڵامی نامه‌یه‌کی سیاسه‌تمه‌داری کورد جەمال نەبەزدا لە 10-4-1996، سەرۆك بارزانی دەڵێ:" ئێمە واتا پارتی دیمۆكراتی كوردستان بۆ جێگرەوەی ناوی ڕژێمی ئێڕاق پێشنیازی ئەوەمان كردووە كە دەستەواژەی (كۆماری فیدڕاڵی كوردستان) بەكار بهێنرێت وەك ئاماژەی پێكردووە ئەو پێشنیازە لە ڕۆژنامەی (خەبات) زمانحاڵی پارتی دیمۆكراتی كوردستان لە ڕۆژی 19.7.1994دا بڵاو كراوەتەوە. سه‌باره‌ت به یاسای سه‌رۆکیش ئەوە هەر پارتی پێشنیازی ئەوەی كرد لە جیاتی وشەی (ڕێبەر)، دەستەواژەی (سەرۆكی كۆماری فیدڕاڵی كوردستان) له داموده‌زگاکاندا بەكار بهێنرێ یان بنووسرێت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كه سەرۆك بارزانی هەمیشە ئاواتی بووە كوردستان وەك دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
هەر لە بەشێكی دیكەی وەڵامەكەی بەڕێز مەسعوود بارزانی بۆ دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز دەڵێ: "بەلای منەوە كە قوتابییەكی بارزانی نەمرم، مەسەلەی كورد یەكە و، كێشەكە لە هەر كوێ بێ له‌ك جیا ناكرێتەوە، ئه‌مه مێژووه نه‌ك له حاڵه‌تێکی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ کورد ڕه‌خساوه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژوومان بده‌ینه‌وه زۆر به ڕوونی ئه‌وه دێته به‌رچاوان که له زۆر شوێن ته‌نانه‌ت ناوهێنانی کورد و کوردستان قه‌ده‌خه بوو، به‌ڵام ئه‌و کاتیش بارزانی ئه‌وه‌ی له هزردا بووه که ده‌بێ کورد وه‌ك هه‌ر میلله‌تێکی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بگاته ئاواته‌کانی خۆی که ئه‌ویش له سه‌ربه‌خۆییدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌نگاوه دیپلۆماسیه‌کانی کورد که بارزانی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات گه‌یشته لوتکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ددان به کوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌نراوه، که‌چی له بنچینه‌ی ڕاست و درووستی مامه‌ڵکردندا ئه‌وه جێگا و شوێنی خۆی گرتووه، چ له ڕووی ئه‌ته‌کێتی پێشوازیکردندا یاخوود مامه‌ڵه‌کردن وه‌ك سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به ڕوونی خۆی وێنا کرد، چ سه‌ردانه فه‌رمییه‌که‌یدا بۆ عه‌ره‌بستانی شانشینی سعوودیا و دواتر بۆ کۆماری تورکیا، له سۆنگه‌ی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تدا تا خاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵێێن و نه‌ڵێین، له مێژوودا تاده‌گاته ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته زلهێزه بوون به پله‌ی یه‌ك و ڕاشکاوانه دژایه‌تیی بوونی ده‌وڵه‌تیان بۆ کوردان ده‌کرد؛ ئه‌میش وه‌ك دوو وڵاتی زلهێزی ناوچه‌که و خاوه‌ن خه‌ڵك وێڕای ئه‌وه‌ی که دوو وڵاتی گه‌وره‌ی ئیسلامی و کاریگه‌ر له ناوچه‌که و جیهاندا، لێره‌دا بارزانی به ژیری و حیکمه‌تی خۆی له‌م دوو زلهێزه‌ی ناوچه‌که نزیك بووه‌ته‌وه و به زانستی کار و ڕێکخستنی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام دا و قۆناخه‌که گه‌یشته ئه‌وه‌ی که متمانه به بارزانی وه‌ك که‌سایه‌تی و دیپلۆماسی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه بارزانی وه‌ك خاوه‌نی دۆزی کورد بکه‌ن، جا مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ، سه‌ربه‌خۆییی کوردستان هه‌رده‌م له هزر و پلانی بارزانیدا بووه و ده‌وڵه‌تی کوردستان وێستگه‌یه‌کی گرینگه له به‌رنامه و پلانی بارزانیی سه‌رۆكدا.




