٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاکپارتی چەند شاره‌وانێکی ده‌ركرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  ئەمڕۆ پارتی دادوگەشەپێدان ئاکەپە، بە فەرمی چەند سەرۆک شارەوانییەکی لە پارتەکەی دەرکرد و، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە ئەوان پۆستی خۆیان بە کارهێناوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

گوتەبێژی ئاکپارتی (عومەر چەلیک) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرکردنی ئەو شارەوانانەی ڕاگەیاند و، گوتی لە دیسپلینی ئاکپارتی لایان داوە و، پۆستی خۆیان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکار هێناوە.
شارەوانە دەرکراوەکان ئەمانەن: 'شارەوان'ـی ئەدەنا و ناوچەی جەیهان (ئەلەمدار ئۆزتورک)، هەروەها شارەوانی ئایاش لە ئەنکەرا (بولەنت تاشان)، هەروەها شارەوانی ئەلبیستان لە کەهرەمان‌مەراش (دورموش کوچوک). هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی (بەشار یەکیش)ـیش دەرکراوە.

چەلیک لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەیش کرد، کە ئەوان بڕیاری بە پەلەیان نەداوە، بەڵکو لیژنەیەکیان پێک هێنابوو و، ماوەیەکی زۆرە ئەو لیژنەیە کار دەکات بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند ئەو کەسانە لە خزمەتی خەڵکدان، بۆیە بڕیاری کۆتایی درا بەوەی پێویستە دەربکرێن.

کارزان گلی

 

هەواڵی پەیوەندیدار