به‌غدا به‌ڵێنی چه‌ك و ده‌بابه‌ی به هێزێكی په‌كه‌كه داوه. په‌كه‌كه خۆیان كردووه به حه‌شدی‌شه‌عبی

شنگال -KDP.info-ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری شنگال له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، به‌غدا مانگانه مووچه به په‌كه‌كەکانی شنگال ده‌دات و، به‌ڵێنی دابینكردنی و چه‌ك و، دەبایشی پێ داون!
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری شنگال له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (د. ماجد خه‌له‌ف شنگالی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی گوت: "(حه‌سه‌ن سه‌عید) به‌رپرسی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال، 1200 كه‌سی بۆ حه‌شدی‌شه‌عبی ناونووس كردووه؛ حکوومەتەکەی بەغدایش مووچەیەکی '875هه‌زاردیناری'ـیشی بۆ ٥٠٠ کەسیان بڕیوەتەوە و، ئەمان خۆیان لە بەین هەر ١٢٠٠ کەسەکەدا بەشی دەکەن؛ هه‌ر یه‌كه و 500هه‌زار دینار؛ بێجگە لەوە خواردن و جلوبه‌رگیشیان بۆ دابین دەکرێ."
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی شنگالییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی:" به‌رپرسی هێزه‌كانی په‌كه‌كه گوتی به‌غدا به‌ڵێنی دابینكردنی ده‌بابه و كه‌لوپه‌لی تریشی داوه به هێزه‌كه‌ی وان، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم لێ ناگەڕێ ئەو بەزمەیش بکەن."
(شنگالی) ئه‌وه‌شی گوت كه:" ئه‌م كاره‌ی به‌غدا له‌كاتێكدایه تا ئێستا مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ڕه‌وانه نه‌كردووه! كەچی به‌پێی ده‌ستووری عێراقی پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزی به‌رگریی عێراق به‌ڵام بۆ په‌كه‌كه مووچه ڕه‌وانه ده‌كات! سەرمان لە بەغدا سوڕ ماوە، دیارە دەیانەوێ کێشەی زیاتر بنێنەوە. دەبێ ئه‌و هێزه له دەڤەری شنگال ده‌ربكرێن، شنگالییه‌كان هیچ پێویستیان به‌و جۆره كه‌سانه نییه."
نەشوان بەرزنجی




