٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خواستی وڵاتان بۆ پڕچه‌ککردنی پێشمه‌رگه‌ زیادی کردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، داوامان لە وڵاتان کردووە کە ڕاستەخۆ چەک و تەقەمەنی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی بە بەغدادا بۆ ھەرێمی ڕەوانە دەکەن، بەغدا زۆری لێ گل دەداتەوە یان دەسکارییان دەکا.

(شاخەوان عەبدوڵا)بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو وڵاتانەی چەک بۆ عێراق ڕەوانە دەکەن، بەغدا بەشی ھەرێمی کوردستانی لێ نادات و، تەنها ئەو چەکانە ڕەوانە دەکەن کە دیاری دەکەن بۆ ھەرێمی کوردستان؛ جا بۆیە لەگەڵ کونسووڵخانەی ئەمەریکا و فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکەیشدا قسەمان کردووه‌، کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ چەک بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێ، ئەگەرنا ھەر نەینێرن باشترە."

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، وەڵامی ئەو وڵاتانە بۆ ئێمە ئەوەیە کە ئەوانیش لەوە گەیشتوون چەک و تەقەمەنی بە کورد ناگات و بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ چەک و تەقەمەنی بۆ کورد ڕەوانە بکەن.
(شاخەوان عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، چاوەڕێی ئەو بڕیارە کۆنگرێس دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٥ دراوە بۆ ڕەوانەکردنی چەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ؛ ئومێدەوارین ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت، ئاخر ئەوەی بەغدا بە کوردی دەکات نادادپەروەرییە.

جێی ئاماژه‌یه‌، کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ که‌ له ساڵی 2016 ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پڕچه‌ک بکات.
پێشبینی ده‌کرێ ئه‌ورووپایش به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا بڕێکی زۆر زیاتر له‌ چه‌کی دژه‌تانکی میلانۆ بۆ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار