50 راهێنه‌ری سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا دێنه هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌مێك لەمەوبەر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا سەربازڕاهێنی زیاتر بنێرێە هه‌ولێر تا مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی worldbulletin حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا كه 50 سه‌ربازڕاهێن ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات تا مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی enca، ئه‌ڵمانیا زیاتر له 100 سەربازڕاهێنی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه؛ وا بەنیازە 50ی دیكه‌یش بنێرێ.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی چەند مێدیایەکی دیكه‌ی دنیا، مێركڵ سه‌رسامه به بوێری پێشمه‌رگه و، ئه‌ڵمانیا پێشمه‌رگه به هێزی یه‌كه‌می جیهان بۆ تێكشكاندنی داعش ده‌زانێت.
چیاكۆ




