٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاره‌بای نیشتمانی ٥ سه‌عات زیادی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سووتەمەنی هەندێ وێستگە دابین کراوە، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە شەش سەعاتەوە بوو بە ١١ سه‌عات.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد محەمەد ئەحمەد) بە ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانی، بۆ ئەم مانگە شەش هەتا ھەشت سەعات کارەبا دانرابوو، بەڵام سووتەمەنی بۆ چەند یستگەیەکی کارەبا دابین کراوە و، یەکەیەکیان لە دھۆک کەوتووەتەوە کار و، کارەبای زیاتران پێ دابین دەکرێت."
(ئومێد محەمەد ئەحمەد) گوتیشی، لە ھەوڵی بەرەدەوامداین بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی دیکەیش و، ئیشەڵا کارەبای زیاتریشمان پێ دابین دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، تەنها ئەم یەک دوو مانگە کارەبا باری قورسە و، خەڵک کارەبای زۆریان دەوێ؛ پاش ئەوە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و، کارەبا زۆر زیاد دەکات.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار