٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

30 وتاربێژ دوور خراونەتەوە.. ئەوەی خزمەت بە فیكری توندڕۆیی بكات، دوور دەخرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا 30 وتاربێژی نوێژی هەینی لە وتاربێژی لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دوور بخاتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "30 وتاربێژی نوێژی هەینییان لە وتاربێژی لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دوور خستووەتەوە، چونكە وتارەكانیان هۆكارن بۆ توندوتیژیی لە نێو كۆمەڵگەدا و، هاندانی گەنجان بۆ چوونەنێو گرووپە توندڕۆكان، بۆیە لە وتاربێژی دوورخراونەتەوە".

وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەیش دەدات كە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی چاكسازیی دێ لە وەزارەتەكەدا و زانیارییان لەسەر هەر وتاربێژ و مامۆستایەكی ئایینی هەبێت، كە وتارەكانیان زیان بە كۆمەڵگە دەگەیەنن و خزمەت بە فكری توندڕۆیی دەكەن، لە مزگەوتەكان دوور دەخرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار