پەرلەمان، فەرمانی ژمارە (٥٨٧٠)ـی هەڵوەشاندەوە

ههولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە (٥٨٧٠)ـی دەرکرد کە پێوەست بوو بە گوایە یەکخستنەوەی پلەی ڕاوێژکارانی پەرلەمان بۆ پلەی بریکاری وەزیر.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی ەفرمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پەرلەمان دەڵێ، "بەپێی فەرمانێک کە لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەرچووە بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە (٥٨٧٠) کە لە ٩/١٢/٢٠١٥ دەرچوەو پەیوەستە بەیەکخستنەوەی ناونیشانی راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان هەروەها ئەوەش راگەێنراوە بەهۆی وەک پێویست نەبوونی داڕشتنەکەیەوە لەلایەن هەندێ بەرێز لێکدانەوەو وشرۆڤەی جیا جیای بۆکراوە
هەربۆیە لەفەرمانەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی دارایی و کاروباری پەرلەمانی راسپاردوە بەپەلە پێداچونەوە بۆ ئەم پرسە بکات و کار بۆ رێکخستنەوەی پلەی راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان بکەن بەشێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا."
هەر بەپێی ڕوونکردنەوەکە، دیوانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە کە، راستکردنەوەی پلەی راوێژکارانی پەرلەمان بە تەواوەتی وەکو ئامرازەکانی پرۆپاگەندەی حزبی و سیاسی لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسیی دیار دژ بە پاکێجی چاکسازیی حکوومەتی هەرێم بەکار هێنراوە و بۆئەوەی دەرفەت بەم لایەنانە نەدرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە و دووبارە ئاراستەکردنەوەی ئەم پرسە بۆ لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمانی کوردستان.




