سهرۆك بارزانى لەگەڵ کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتاندا کۆ دەبێتەوە

ههولێر-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
وابڕیارە سهعات 11:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ، وەک نەریتێکی ساڵانە لەگەڵ کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتاندا کە کۆنسووڵخانە و نوێەروایەتییان لەهەرێمی کوردستاندا هەیە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە دەستپێکی ساڵی نوێدایە، پرسی دیپلۆماسی، پێوەندیی هەرێمی کوردستان بەو وڵاتانە و بابەتی ئابووری و ئەمنی و شەڕی دژ بە تیرۆر، هەروەها گۆرانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە دەخرێنە بەر باسەوە.




