عوسمان ئۆجه‌لان: گومانم لە مانی براکەم هەیە

هەولێر-KDP.info- کەسایەتیی سیاسیی باکووری کوردستان (عوسمان ئۆجه‌لان) دەڵێت، كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا یه‌كه‌م كاری بینینی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) ده‌بێت. ده‌شڵێت "برایه‌كه‌م هه‌رگیز بینینی من ره‌تناكاته‌وه و، ئه‌ویش حه‌ز ده‌كات من ببینێت."
(عوسمان ئۆجه‌لان) برای سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)، له ساڵی 2004ـه‌وه وازی له په‌كه‌كه هێناوه و ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژیێ. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا داوه‌تم بكات بۆ پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری ئاماده‌یی تێدایه بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها دەڵێ یه‌كه‌م كاریش بینینی براكه‌ی (ئۆجه‌لان) ده‌بێت.
له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ T24ـی توركی (عوسمان ئۆجه‌لان) ده‌ڵێت، "تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی حكوومی و حیزبی توركی كۆبوونه‌وه‌م نه‌كردووه و كه‌سم نه‌بینیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری داوه‌تم بكه‌ن ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ توركیا، ئه‌وكات ئێمه‌یش مه‌رجمان ده‌بێت و پرۆگراممان ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسه."
هه‌روه‌ها ئه‌و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه "ئه‌گه‌ر داوه‌ت بكرێم ده‌بێت سه‌ره‌تا گره‌نتی ئه‌وه‌م بده‌نێ كه ده‌ستگیرم نه‌كه‌ن، ئه‌وكات بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌م."
(عوسمان ئۆجه‌لان) ره‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان ده‌ستپێكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ری نه‌بوه كه له لایه‌ن (ئۆجه‌لان)ـه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی ئێمه هه‌موو كاتێك سنوورێكی هه‌بووه بۆ شه‌ڕكردن. كورده‌كان له توركیادا هیچ كاتێك به نیازی جیابوونه‌وه نه‌بوون، به‌ڵكو توركیا خاكی كورد و توركانه. به‌ڵام (ئه‌ردۆگان) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌یش به‌شی به‌ر ده‌كه‌وێت له‌و شه‌ڕه‌دا".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌یش كرد، كه گومانی هه‌یه (ئۆجه‌لان) له ژیاندا مابێت، چونكه ماوه‌ی 8 مانگ ده‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ڵن هیچ كه‌سێك له خانه‌واده‌كه‌یان چاویان پێ بكه‌وێت. ئه‌و ده‌ڵێت، "له ناوچه‌كه‌دا شه‌ڕێكی وا سه‌خت هه‌بێت و، ئێمه‌یش داوای بینینی بكه‌ین و ده‌وڵه‌تیش ره‌تی بكاته‌وه، كه‌وایه شتێك هه‌یه و لێمانی ده‌شارنه‌وه."
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا یه‌كه‌م كاری بینینی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) ده‌بێت. ده‌شڵێت برایه‌كه‌م هه‌رگیز بینینی من ره‌تناكاته‌وه و، ئه‌ویش حه‌ز ده‌كات من ببینێت."
كارزان گلی




