"عێراق ده‌بێ هانا بباته به‌ر پێشمه‌رگه"

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- فاینەنشیاڵ‌سپۆرت نووسیه‌تی كه عێراق بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ ده‌بێ هانا بۆ پێشمه‌رگه به‌رێت.
گشت ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دانە كه دوای ڕزگاركردنی ڕومادی نۆره‌ی مووسڵه؛ ئێستایش ئاماده‌كارییه‌ك له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە ده‌بینرێ، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه سه‌ربازیانه‌ی بۆ رۆژنامه‌كانی جیهان ئاماژه‌یان داوه كه به‌بێ پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه مووسڵ ڕزگار بكرێ.
فاینەنشیاڵ‌سپۆرت، نووسیویه‌تی پێشمه‌رگه له هه‌موو لایه‌كه‌وه تا نزیك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ست هێناوه، لوغم و ته‌قه‌مه‌نی داعشانیان تا نزیك مووسڵ ڕاماڵیوه، بۆیه عێراق ناچاره هانا بۆ پێشمه‌رگه به‌رێ تا مووسڵی پێ ڕزگار بكرێ.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی عه‌بادی خۆیشی دانی بەوەدا ناوە کە بەبێ پێشمەرگە مووسڵ‌یان پێ ڕزگار ناکرێت.
چیاكۆ




