دیسان ئۆبامایان دایە بەر ڕەخنە

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خراپ ئۆبامایان دایەوە بەر ڕەخنە؛ پێیان وایە ئه‌و گروپانەی ناو ئەمەریکای پێ جڵەو ناکرێ چه‌كیان پێیە و، ڕەشەکوژی دەکەن.
كۆمارییه‌كان له ئاستی په‌رله‌مان و كۆنگرێس و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایشدا ئۆباما به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه دەوڵەتە‌كه‌ی نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی ئه‌و چه‌كانه بكات كه له نێو ئه‌مه‌ریكادا گروپی وا هه‌یه به ده‌ستیانه‌وه‌یه و تیرۆری پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایش مارتا ڕۆبی له تازەکردنەوەی هه‌واڵه‌كانیدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕه‌خنه‌ی له ئۆباما گرتووه، كه نه‌یتوانیوه له داماڵینی ئه‌و چه‌كانه‌ی به ده‌ستی كۆمه‌ڵه گروپێكەوەیە له ئه‌مه‌ریكادا سه‌ركه‌وتوو بێ.
مارتا رۆبی
له ساڵی 1976 له‌دایك بووه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكایه له پارتیی كۆمارییه‌كان. پێشووتر كاری پارێزه‌رایه‌تی كردووه و دواتریش له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما بۆ پارتی كۆماری خۆی كاندید كرد و بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
چیاكۆ




