له وهردهكدا، پێشمهرگه داعشی شكاند

خازر-KDP.info- له خازر پێشمهرگه گورزێكی له داعش وهشاند و، چەند تیرۆریستێکیشی لێیان کوشت.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر عەمید (سەید ھەژار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە میحوەری خازر لە گوندی وەردەک تیرۆریستانی داعش ھێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەکانی سوپای پێنجی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام چونکە دەمانزانێ هێرشمان دەکرێتە سەر، خۆمانمان گورجەوە کردبوو، چاک لێیان هاتینە دەست و، تێکمان شکاندن؛ زیانێکی زۆرمان لێیان دا."
عەمید (سەید ھەژار) گوتیشی، لەو ھێرشەدا چەند تیرۆریستێکمان لە داعش کوشت و، کۆمەڵێکیشمان لێ بریندارن کردن. شوکر ھێزی پێشمەرگەش بێوەی و سەلامەتن.
بڵند ئیبراهیم




