سبهینێ پشووه

ههولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكووومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بە گوێرهی یاسای پەرلەمانی كوردستان لە بارەی ڕۆژانی پشوو، سبەی چوارشەمە 1/6 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە."
ھەموو ساڵێك لە 1/6، یادی دامەزراندنی سوپای عێراق لە شارەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكرێت بە پشووی فەرمی، ھەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا بهشێك لە ھاووڵاتیانی كوردستان بەو کارە ڕازی نەبوون، ئاخر سوپای عێراق لە سەردەمی بەعس و سەدامدا گەلێ خەڵكی كوردستانی دەچەوساندەوە.
كانوونی یهكهم/ یهنایری 1921، سوپای عێراق دامەزراوە و یەكەم فیرقەی سوپاكە بە ناوی (مووسا كازم) بووە، لە ساڵی 1958 سوپای عێراق كراوە بە چوار فیرقە، دواتر بە تایبەتی لە سەردەمی سەدام حوسێن گۆڕانكاری زۆر بەسەر سوپای عێراقدا ھاتووە و له 2003 له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بهعس، سوپای عێراق به بڕیاری دهسهڵاتە كاتییەکەی هاوپهیمانان ههڵوهشایهوه و، پاش ماوەیەک پێکیان هێناوە.




