٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفڕانسێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info
(مەحما خەلیل)قایمقامی شارۆچكەی شنگال.

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئێستا لەناو شنگال كار بۆ ئەوە دەكەن بە زووترین كات لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كۆنفڕانسێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال ئەنجام بدرێت، كە ئەو كۆنفڕانسە هاوكار دەبێت بۆ گەڕانەوەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری.

(مەحما خەلیل)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا ئێمە كار لەسەر ئاماری ئەو زیانانە دەكەین كە بەر شنگال و خەڵكی ناوچەكە كەوتوون، ئەمەیش بۆ ئەوەیە كە بڕیار وایە لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و لەناو شنگال، كۆنفڕانسێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارۆچكەیە ئەنجام بدرێت".

(خەلیل) گوتیشی: "هۆكاری نەگەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ خراپیی شارەكە و ئاوەداننەكردنەوەی شارەكە دەگەڕێتەوە، بۆیە دەمانەوێت هەرچی زووە كۆنفڕانسێك ساز بكەین بۆ ئەوەی خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە".

دەشڵێت: "لە سنوونێ و خانەسۆر و دەوروبەری، خەڵكێكی زۆر گەڕاوەتەوە، بەڵام دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەو كۆنفڕاسەوە زیاتر خەڵكەكە بگەڕێنەوە، هەروەها هەر لەو كۆنفڕانسەدا بە فەرمی داوا لە حكوومەتی هەرێم دەكەین شنگال بكرێتە پارێزگا و بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار