گفتوگۆكان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به‌رده‌وامن

هه‌ولێر-KDP.info- پاش 22 رۆژ لە داخرانی، هێشتا كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم و توركیا ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل درێژه‌یان هه‌یه.
قایمقامی زاخۆ(خه‌لیل مه‌حموود) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی گوت، ڕاستییه‌كه‌ی هێشتا گفتوگۆكان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل درێژه‌یان هه‌یه و ئه‌مڕۆیش به‌رپرسانی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و توركیا له كۆبوونه‌وه‌دان، تا ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی نه‌كراوه‌ته‌وه.
قایمقامی زاخۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ده‌گوترێ هه‌ندێ تانكه‌ر و بارهه‌ڵگر هاتوچۆیان كردووه و له سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه جووڵه‌یه‌كی بازرگانیی فه‌رمی نییه، چونكه هێشتا بڕیار له كردنه‌وه‌ی ده‌وازه‌كه نه‌دراوه و هه‌موو چاوه‌ڕوانین تا به فه‌رمی بكرێته‌وه.
ماوەیەك لەمەوبەر بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه (پەكەكە) لە باكووری كوردستان، دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل داخرا و پاش 22 رۆژ ئەمڕۆ كه‌مێك ھاتوچۆ به‌و ده‌روازه سنوورییه‌دا هه‌بووه.
دەروازەی ئیبراھیم خەلیل یەكێكە لە دەروازە گرینگەكان بۆ ھەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە، زۆرینەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە ئەنجام دەدرێت.




