٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكە ڕەزا: سكاڵا لەسەر nrtو سەرۆكی لیژنەی یاسایی تۆمار دەكەم

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، سكاڵای یاسایی لەسەر ‌ تەلەڤزیۆنی nrtو سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكات، لەبەر ئەوەی ‌پارەی لە هیچ كۆمپانیایەك وەرنەگرتووە.

(زیاد كاكە ڕەزا)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە سكاڵا لە دادگا لە دژی تەلەڤزیۆنی  nrtو سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكەم".

(كاكە ڕەزا) گوتیشی: "ئەو هەواڵەی دوێنێ لە كەناڵی ناوبراوەوە بڵاویان كردووەتەوە، سەرلەبەری درۆ و هەڵبەستراوە و نازانم بە چ هۆیەك ناوی منی تێدا هاتووە كە گوایە یەكێكم لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە پارەم وەرگرتووە لە كۆمپانیا، لە كاتێكدا من دوور و نزیك ئاگاداری هیچ كۆمپانیایەك نیم و، نە پارەم لە هیچ كۆمپانیایەك وەرگرتووە و نە پڕۆژەیشم هەبووە تا كۆمپانیا بۆم بكات، چونكە ئەوەی مێژووی خۆم و بنەماڵەكەم لە خەبات و قوربانیدان بزانێت، دەزانێ ئەو كارە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار