هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی وان به 15 ساڵ حوكم درا

ئیستانبووڵ-KDP.info- هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی وان (به‌كر كایا) به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نهێنی كاری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- كردووه، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ حوكم درا.
مانگێك ده‌بێت حكوومه‌تی توركیا ده‌ستی كردووه به ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی سه‌ر به هه‌ده‌په و، تۆمه‌تی په‌كه‌كه‌بوونیان ده‌داته پاڵ و، پاشان داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات و زیندانیان ده‌كات.
(به‌كر كایا) یه‌كێكه له‌و هاوسه‌رۆك شاره‌وانییه‌ی وان كه له ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نهێنی كار بۆ په‌كه‌كه ده‌كات و، پشتگیری‌یان لێ ده‌كات زیندانی كرا، به‌ڵام له ساڵی 2013 دا ئازاد كرا.
ئازادكردنی (كایا) به داخستنی دۆسیه‌كه‌ی كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو دادگا به‌ده‌وام بوو له‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی بكات، بۆیه له ئێستادا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.




