كه‌ركووك.. سندووقێک ته‌قه‌مه‌نی پووچه‌ڵ كرایه‌وه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕەێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت ئەو سندووقە تەقەمەنییەکەی له گه‌ڕه‌كی 1ـی ئاداری شاری كه‌ركووكدا دۆزرابوویەوە، پسپۆڕێک وەهای تەقاندەوە هیچ زیانێکی نەبێ.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لە بنكه پۆلیسی میقدادەوە ئاگادار كراینه‌وه لاشه‌یه‌كی نه‌ناسراو له پشته‌وه‌ی خانووی عه‌مید (بورهان) له ناوچه‌ی 1ـی ئاداری شاری كه‌ركووكدا دۆزراوه‌ته‌وه؛ کە گه‌یشتینە ئەوێ، زانیمان سندووقێكه پڕ لە ته‌قه‌مه‌نی و نارنجۆك؛ پسپۆڕ دوای چاره‌سه‌ر، وەهای تەقاندەوە هیچ زیانێكی نەبێت."
نەشوان بەرزنجی




