٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدین به‌غدا كۆمه‌كیان ناكات"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچکەی شنگال ڕایگەیاند، ڕەوشی ئاوارەکانی سەر چیای شنگال زۆر خراپە، ڕاستە حکوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆیان لێ کردووەتە خاوەن، بەڵام دەبووایە حکوومەت عێراقیش خۆیان لەو ئاوارانە کردبایەتە خاوەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێزدی و کوردن هیچ هاوکارییەکیان ناکات.

) مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "زیاتر لە 1200 خێزانە ئاوارەی شنگالی، ئەوە ساڵێک و 4 مانگ زیاتریشە هەرچۆنێک بووبێ  بۆ خۆیان لەو چیای شنگالە، لە دەوار و چادردا دەژین، بەڵام زستان و بەفر و باران ژینی بن‌دەواری ئەوەندەی تر لێیان قورس کردووە."

گوتیشی: "ڕاستە حکوومەتی هەرێم و، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دەم ئاوارەکانەوەن، بەڵام هەتا کەمپێکیان بۆ نەکرێتەوە، ئیسراحەت ناکەن؛ چاوەڕوانین شنگال لە پاشماوەی داعش پاک بکرێتەوە بەشکەم پێویست بەو کەمپەیش نەکرێ و، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
(خەلیل) ئەوەشی گوت: "حکوومەتی عێراق مادامەکینێ هەر مووسڵ‌مووسڵیەتی، با خەمێک لەو ئاوارانەیش بخوا، خۆ ئەوانیش هەر هی پارێزگای مووسڵن؛ دیارە لەبەر ئەوەی کوردن و ئێزدین، ئاوەها پشتگوێیانی خستووە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار