٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئێران دیوی خۆ خاوێن ناکاتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  لە دەڤەری حاجی‌ئۆمەراندا مەترێک بەفر زیاتریش باریوە و، کاری کردووەتە سەر مەرزەکە؛ ئێران بەفرەکەی بەر لای خۆی ڕاناماڵێت و، مەرزەکەی لە جووڵە خستووە؛ هەڵبەت گەشتیار هاتوچۆی خۆیان هەر دەکەن.

) مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی‌ئۆمەران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەوە بەفرە زۆرەی باریوە، بە دەیان بارهەڵگری لە دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانیشدا گیر داوە و هاتوچۆیان پێ ناکرێت؛ ئەوە چوار ڕۆژ زیاتریشە جموجۆڵی بازرگانی لەو دەروازەیەوە پەکی کەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئێران لە هەوڵداین بەشکەم ئەو یەک دوو ڕۆژە دیوی خۆیان خاوێن بکەنەوە و، جموجۆڵی گەشتیاری دەست پێ بکاتەوە."
گوتیشی: "ئەوەی تایبەت بێت بە جموجۆڵی گەشتیاری، ئۆتۆمبێلی بچووک ناتوانن هاوچۆ بکەن، تەنیا ئۆتۆمبێلی گەورە واتە دەبڵ نەبێ، کە زنجیریان بەستووە و، گەشتیاران دەگوازنەوە."
) مەغدید) دەیشڵێ: "لە دیوی خۆمان ڕێگەکە باش خاوێن کراوەتەوە و هیچ کێشەیەک نییە، هەتا ڕێگە سەرەکییەکان و ڕێگەی زۆربەی گوندەکانمان خاوێن کردووەتەوە بۆ ئەوە کێشەی هاتوچۆ دروست نەبێت و هاووڵاتیان تووشی کێشە نەبن."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار