٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وێستگەیەکی گه‌وره‌ی کارەبا کەوتەوە کار

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  سەرچاوەهەواڵێکی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای كرد، دوای لە کارکەوتنی بۆ ماوەیەک وێستگەیەکی غازی لە دهۆک کەوتەوە کار و 200 مێگاوات کارەبای نشتمانی زیاد دەبێت.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرهەمهێنانی وەزارەتی‌ کارەبای‌ حکوومەتی هەرێمی‌ کوردستانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو وێستگەکارەبایەی لەبەر بێ‌غازی لەکار کەوتبوو، وا غازی بۆ دابین کرا و کەوتەوە کار."
سەرچاوەکەی بەرهەمهێنانی وەزارەتی‌ کارەبا ئاشکرایشی کرد بەم هۆیەوە 200 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت و چەند سەعاتێکیش کارەبای نشتیمانی زیاد دەکرێت.

لەبەر ئەو هەموو ئاوارەیە و سەرمای زستان خواست لەسەر کارەبا لە هەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار