پۆلیسی مووسڵ باجی بێپاسهوانیی سهربازانی عێراقی دا

مووسڵ-KDP.info- حکوومەتی عێراق پۆلیسەکانی مووسڵی گواستووهتەوە بۆ سەربازگەی سپایکەر لەوێیشدا بێ پاسەوان و چەک بوونە، بۆیە ژمارهیهكیان بوونه قوربانی.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی عێراق بە بڕیارێکی سیاسیانە ئەو ھێزانەی پۆلیسی مووسڵی کە لە سەربازگەی دووبەردان لە میحوەری باشیکدا مەشق و ڕاھێنانیان دەکرد گوازرانەوە بۆ سەربازگەی سپایکەر، دوێنێ ھەشت نۆ خۆکوژ چوونەتە ناو ئەو پۆلیسانە کە چەکیشیان پێ نەبووە و خۆیانیان تەقاندووەتەوە؛ نۆ کەس كوژراون و٢٠یش بریندار بوونە؛ كوژراوهكان سێانیان ئەفسەرن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، ئەو پۆلیسانە خۆی کە سوپای عێراق پاسەوانییان دەکات، بەڵام کەمتەرخەم بوونە و پاسەوانییان نەکردووە، بۆیە ئەو خۆکوژانە چوونەتە ناویان و ئەو هەموو پۆلیس و ئەفسەرانە بوونەتە قوربانی.
بڵند ئیبراھیم




