٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ی مامۆستایان ده‌درێ"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردسنتان وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان ئاشکرا دەکات.

(مەدینە ئەیوب شەرنەخی) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "نازانم لەم حەفتەیەدا مووچەی مامۆستایان دەدرێت یاخود نا، بەڵام سەداسەد دڵنیام حەفتەی دابێ مووچەکەیان دابەش دەکرێت."

(مەدینە ئەیوب شەرنەخی) گوتیشی: "وەزارەتی دارایی هەموو هەوڵێک دەدا مووچەیمامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بکات؛ بڕیاریشە بڕێک پارە بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچە دابەشکردن بەردەوام بێت."
بۆ دابینکردنی مووچەی مانگێکی  مامۆستایان حکوومەت پێویستی بە نزیکی 160ملیار دینار هەیە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستە ڕوو ئەگەر نرخی نەوت ئەوەندە دانەبەزیبایە، مووچە ئەوەندە دوا نەدەکەوت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار